كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پێنجەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیان بەڕێوە دەچێت

"چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت"

بڕیارە پێنجەمین فێستیڤاڵی بازاڕیی گەرمیان بە بەشداری نزیكەی 300 كۆمپانیا و بڕاند و خاوەنكار و كاری دەستی خانمان و خواردنی كوردەواری و 170 هەزار میوان و گەشتیار لە 14ی 11ی 2024 بكرێتەوە و لە 17ی 11ی 2024یشدا كۆتایی پێ بێت.

ئەمشەو، 11ی 11ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاریی گەرمیان بڵاوی كردەوە، كە "لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاریی گەرمیان و بەهەماهەنگی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت."

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە "لە فێستیڤاڵی بازاڕی گەرمیاندا ساڵانە نزیکەی 300 کۆمپانیا و بڕاند و خاوەنکار و کاری دەستی خانمان و خواردنی کوردەواری لە شاری کەلار بەشدار دەبن."

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە "فێستیڤاڵەکە بە میوانداری زیاتر لە 170 هەزار میوان و گەشتیار بەڕێوە دەچێت."

باسی لەوەش كردووە، كە "فێستیڤاڵی بازاڕ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە 14ی 11ی 2024 تاوەكوو 17ی 11ی 2024 لە پارکی شاری یاریی کەلار بەردەوام دەبێت."