د فازڵ جاف، شانۆكاری ناوداری كورد وەرشەیەكی راهێنان لە تونس دەكاتەوە (جووڵە و جەستە لەنێو پێكهاتەكانی شانۆگەرییدا).
لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا شاری قهرتاج لە تونس یەکێک لە گرنگترین فێستیڤاڵە شانۆییەکانی ناوچەکە لهخۆ دهگرێت کە بریتییە لە ڕۆژانی شانۆی قهرتاج و ڕۆژانى 23 تا 30 تشرینی دووەمی ئەم مانگەدا له 25ـهمین خولی فێستیڤاڵەکەدا بەڕێوەدەچێت، لهو چوارچێوهیهشدا شانۆكارێك كورد به وهرشهیهكی ڕاهێنان بهشدار دهبێت.
چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە بریتین لە کۆمەڵێک وۆرک شۆپ و بۆنە لەگەڵ گروپێکی دهستهبژێری شانۆنامەنووس و هونەرمەندانی تونس و جیهان، لەوانە ۆرکشۆپی “ئەکتەر و هاوەڵەکەی” لەلایەن دەرهێنەری شانۆ فازڵ ئەلجەعایبی، “مۆسیقا و جەستە” لەگەڵ هونەرمەند کەریم ئەلتەلیبی، "نووسینی شانۆیی: چۆن شەڕ دەنووسین" لە نووسینی محەمەد ئەلقاسمی.
هاوكات د فازڵ جاف، شانۆكاری ناوداری كورد وەرشەیەكی راهێنان لە تونس دەكاتەوە بهناوى (جووڵە و جەستە لەنێو پێكهاتەكانی شانۆگەرییدا).