كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×
نەجمەدین محەمەد قەراجی 16/10/2024

سێکوچکەی (یەکێتی و سەرپێچی و تەزویر)

مێژووی سیاسیی کوردستان دەیسەلمێنێت یەکێتی خووی بە سەرپێچی و تەزویرەوە گرتووە، ئەی ئەوە نیە پاش سکانداڵی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی جووتبرا کە بە شانازییەوە باسی تەزویر دەکەن و گوایە گفتی ئەوەندە کورسییان پێ دراوە، قوباد تاڵەبانی کە بە حساب کەسی دووەمی یەکێتییە، بە ئاشکرا و زۆر رووقایمانە یاساکانی هەڵبژاردن و کۆمسیۆن پێشێل دەکات و لە یەکەمین ڕۆژی (بێدەنگیی هەڵبژاردن)دا، بێ گوێدانە هیچ یاسا و ڕێنماییەک، بە ئاشکرا سەرپێچییەکی منداڵانە دەکات.

وەک چۆن تەلەفۆنەکەی جووتبرا، پەیمان تازەکردنەوەی یەکێتی بوو لەگەڵ تەزویر، سەرپێچییەکەی ئەم ئێوارەیەی قوبادیش بەردەوامبوونی یەکێتییە لەسەر سەرپێچیی یاساکان، بەمەش سێکوچکەی ئەبەدی و ناپیرۆزی (یەکێتی و سەرپێچی و تەزویر) کامڵ بووەوە.

ئەوەی ئەم یەکێتییە بناسێت و سەری لە ئەلفوبێی سیاسەت لە کوردستان دەرچێت، نە نێوەڕۆکی تەلەفۆنەکەی جووتبرای بەلاوە عەجایبە، نە سەرپێچییەکەی ئەمڕۆی قوباد.
وەک چۆن بەخشینەوەی تۆمەتی خاکفرۆشی لەلایەن بافڵێکەوە کە لە زەرفی حەوت ساڵدا دوو جار بەس کەرکووکی فرۆشتووە، رووقایمییەکی زۆری گەرەکە، دەرکەوتنی قوبادی براشی لەبەردەم خەڵکدا لە ساڵیادی خیانەتی شازدەی ئوکتۆبەر و هەڕاجکردنی کەرکووکدا هەر وا.

جا سەیرەکە لەوەدایە، قوباد باسی تەزویر دەکات! بە ڕاستی سەیرە جووتبرا تۆمەتی تەزویر بدەنە پاڵ خەڵکی دیکە! ئاخر تا هێشتا فەزیحەتی ئەلبیسەی جاهیزەی سلێمانی هەڵاوی لێ هەڵدەستێت، هێشتا لێکەوتەکانی بەیاننامەی هەردوو جێگرانی خوالێخۆشبوو مام جەلال کە بە سەریحی و بێ ئەملاولا دەڵێن یەکێتی نەک لە هەڵبژاردنەکاندا، بگرە لەنێو کۆنگرەکانی خۆیدا تەزویر دەکات، بە بەرچاوەوە دیارن، ئەو تۆمارە دەنگیەكە و تەلەفۆنەكەی لەگەل بافڵ كە چەند رۆژێكە بڵاو بووەتەوە.

لە کۆتاییدا، سەبارەت بە سەرپێچیی یاسایی ئەمڕۆی قوباد تاڵەبانی، ڕای گشتی و هێزە سیاسییەکانی کوردستانی بەشدار لە هەڵبژاردندا، چاوەڕێی هەڵوێستی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانن.

وەک چۆن تەلەفۆنەکەی جووتبرا، پەیمان تازەکردنەوەی یەکێتی بوو لەگەڵ تەزویر، سەرپێچییەکەی ئەم ئێوارەیەی قوبادیش بەردەوامبوونی یەکێتییە لەسەر سەرپێچیی یاساکان، بەمەش سێکوچکەی ئەبەدی و ناپیرۆزی (یەکێتی و سەرپێچی و تەزویر) کامڵ بووەوە.