كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

یەكێتی بەزۆر هێزە چەكدارەكانی لە كوردستان دەباتە سلێمانی تا قەرەباڵغی بۆ وتارێكی بافڵ تاڵەبانی بكات

 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، سەرجەم هێزە سەربازی و هێزە چەكدارەكانی خۆی بەزۆر لە هەموو ناوچەكانی كوردستان دەباتە سلێمانی تاوەكوو قەرەباڵغی دروست بكەن بۆ ئەوەی بافڵ تاڵەبانی وتارێك بخوێنێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، كاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆی سبەی یەكشەممە 29ی ئەیلوولی 2024، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری داوە قەرەباڵغییەك لە مەلعەبەكەی گەڕەكی چوارباغی شاری سلێمانی دروست بكات، تاوەكوو بافڵ تاڵەبانی وتارێكی تێدا بخوێنێتەوە.

(باسنیوز) زانیویەتی كە جگە لەوەی سەرجەم ستافی مەڵەند و كۆمیتەكانی یەكێتی لە هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بانگ كراون تاوەكوو سبەی لە مەلعەبەكە بن، هاوكات فشار خراوەتە سەر تەواوی هێزە سەربازی و چەكدارەكانی یەكێتی تاوەكوو قەرەباڵغی دروست بكەن.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی (باسنیوز)، هۆكاری بردنی هێزە سەربازی و چەكدارەكانی یەكێتییەكەی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لایەنگران و یەكێتییە راستەقینەكان ئامادە نین بەدەم بانگەوازەكەی یەكێتییەوە بچن و قەرەباڵغی بۆ وتار و بانگەشەی ناڕاستی بافڵ تاڵەبانی دروست بكەن!