دیوانە شیعرێكی وەرگێڕدراو بۆ سەر زمانی كوردی، لە شیعری 120 شاعیری دونیا، بە ناونیشانی (فڕۆكەوانێكی ئێرلەندی پێشبینیی مەرگی خۆی دەكا) چاپ و بڵاو دەكرێتەوە.
ئەو دیوانە شیعرییە، كە شاعیر زانا خەلیل لە عەرەبی و ئەڵمانییەوە كردوویەتی بە كوردی، لە هەردوو بەرگی (ئه‌ستێره‌كانى زه‌مین) بڵاوی كردووەتەوە و جارێكی دیكە كاری لەسەر ئەو هەڵبژاردەیە كردووەتەوە و وەك خۆی دەڵێ ”به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ تێكسته عه‌ره‌بییه‌كان، كوردییه‌كه‌م داڕشتووەته‌وه“.
زانا خەلیل دەشڵێ: ”له‌و كوردییكردنه، ئازادییه‌كى ته‌واوم به خۆم داوه، پشتم به تێكسته عه‌ره‌بییه‌كان نه‌به‌ستووه، ئامانجم تێیدا ئه‌وه‌یه، كاتێ خوێنه‌ر ده‌یخوێنێته‌و،ه تێكستێكى بێ گرێ و گۆڵ بخوێنێته‌وه، چونكه زۆرجار خۆكۆتكردن به تێكستى لێوه‌رگێڕاو، به‌تایبه‌تى كاتێ له زمانى سه‌ره‌كییه‌وه نه‌بێ، شتى زیاده و ئاڵۆزى زۆر تێده‌كه‌وێ.“
وەرگێڕ سەبارەت بە شێوازی وەرگێڕانەكە دەشڵێ: ”له‌و كتێبه‌دا فه‌زاى شیعره‌كان كراوه‌ته كوردى، نه‌ك وشه به وشه و ڕسته به ڕسته، هه‌وڵم داوه جیهانى شیعره‌كه بكه‌مه كوردى، نه‌ك به‌هۆى پابه‌ندبوونه‌وه به تێكستى لێوه‌رگێڕاو شتێك پێشكه‌ش بكه‌م، كه هیچ كه‌س نه‌زانێ ئه‌و شیعره باسى چى ده‌كا، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه زۆرجار ده‌یبینین.“