پەرلەمانتارێكی عێراق سەبارەت بە کردنەوەی نووسینگەی حووسییەكانى یهمهن لە بەغدا، وەڵامی نیگەرانییەكانی سعوودیە دەداتەوە و ڕایدهگهیهنێت كه ئهو پرسە پەیوەندی بە عێراق خۆیەوە هەیە.
موختار ئەلموسەوی، ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە (5ی ئەیلوولی 2024)، لەبارەی ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە نیگەرانییەكانی وڵاتی سعوودیە دەکەن، سەبارەت بە کردنەوەی نووسینگەیەکی هەمیشەیی بۆ گرووپی میلیشیای (ئەنساروڵا)ی حووسییەکان لە بەغدا، ڕایگەیاند: "مافی هیچ وڵاتێک نییە ناڕەزایەتی دەرببڕێت، یان دەستوەردان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکه یان لایەنە سیاسی و ناوچەییەکاندا بکات، چونكە ئەمە پرسێکە تەنها پەیوەندی بە عێراق خۆیەوە هەیە."
ئهو پهرلهمانتاره شیعهیه، گوتیشی: "هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە داڕشتنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ڕوونە، گرتنەبەری هەڵوێستی بێلایەنی و هاوسەنگی، هەروەها ڕێگریکردن لەوەی عێراق ببێتە شوێنێك بۆ هەر ململانێیەکی ناوچەیی یان نێودەوڵەتی، یان لە عێراقەوە هێرش بكرێتە سەر هەر وڵاتێكی دیكە، ئەوە رێگهپێدراو نییە."
دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە، كە حووسییەكانى یهمهن لە بەغدا نووسینگەیان كردووەتەوە، بەڵام تاوەكوو ئێستا بەرپرسانی عێراق بەفەرمی ئهوهیان ڕانهگهیاندووه یاخود رهتی دهكهنهوه.
لەمبارەوە، ڕۆژنامەی قەتەری (عهرهبی جهدید) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە ڕایگەیاندووە: "گرووپی حووسییەکانی یەمەن (ئەنساروڵا) نووسینگهیهكیان لە بەغدا کردووەتەوە."
بهپێی زانیارییەکان، نوێنەری گرووپی حووسییەکان لە عێراق ناوى (ئەبو ئیدریس ئەلشەرەفی)یهو بارەگاکەی لەنزیك ناوچەی سەوزی بەغدا کردووەتەوە.
لای خۆیەوە، ڕاوێژکارێکی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە، ئاماژەی بەوە داوە، ئەوە فەرمانگە و نوێنەرایەتی نییە، بەڵكوو بارەگایە بۆ ئەندامانی بزووتنەوەکە، کە پێشتر لێی نیشتەجێ بوون.
هىرهىها جهختی كردهوه كه : "عێراق پێی باشه ئەو گرووپە هیچ چالاکییەکی دوژمنکارانەی لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا نەبێت.”.