دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆی دەردەبڕێ بەرامبەر چوونی هێزێکی ئەمنی بۆ سەر ئۆفیسی ( ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر).
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، بافڵ تاڵەبانی فەرمانی بە هێزەکانی کۆماندۆ کردووە، کە دەستیان بەسەر سەرجەم موڵک و ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانی مەلا بەختیاردا بگرن، هەروەها داواشی لە هێزەکانی کۆماندۆ کردووە، ئەگەر مەلا بەختیار کاردانەوە و بەرهەڵستکاریی هەبوو، دەستگیری بکەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەدەزگای ڕۆشنگەریی چاودێرەوە دەست (باسنیوز) کەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی 9ی 2024، هێزێکی ئەمنی یەکێتی هەڵیکوتاوەتە سەر باڵەخانەی دەزگای ڕۆشنگەریی چاودێری مەلا بەختیار لەگەڕەکی بەرانانی شاری سلێمانی و دەستیان بەسەر بارەگاکەدا گرتووە.
لهو بارهیهوه دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ پێنجشهممه 5ى ئهیلوولى 2024 ڕاگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و تێیدا نیگهرانى دهستهكه دهخهنهڕوو لهو كردهوانهى بافڵ تاڵهبانى، له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه: "بەداخەوە ئێوارەی ڕۆژی پێنجەشەمە ٥ی ئەیلول بەگوێرەی زانیاریەکان لەسەر زمانی بەڕێز ملا بختیار سیاسەتمەدار کە بڵاوی کردۆتەوە ، هێزێکی دەزگای ئەمنی لەشاری سلێمانی چونەتە سەر ئۆفیسی ( ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر) و دەستیان بەسەر بارەگاکەو کەل و پەلەکان دا گرتوە کە لەهەمان کات ئۆفیسی تایبەتی ناوبراوە."
ههروهها هاتووه: " دیارە هێزەکە بەناوی گەڕانەوەی ئەو شوێنە وەک موڵکی لایەنێکی دیاری کراو ئەو کارەیان کردوەو بەفەرمان چوونە، بەڵام چوون وبەکارهێنانی هێزی ئەمنی و دەست بەسەردا گرتنی کەل و پەلی تایبەت لەو شوێنە کە بنکەیەکی ڕۆشنبیریە دوورە لە بەکارهێنانی ڕێکاری یاسایی و دادگاو مەدەنی و، گونجاو نیە ئەو مامەڵەیە بەو جۆرە پێشێلکاری بنەماکانی ئازادی ڕاو ڕۆشنبیریە."
دهستهكه هیوادارن بارودۆخەکە ئاسایی بێتەوەو پەل نەهاوێ بۆ کاردانەوەی ترو مافی کەسی و خاوەنی ئەو دەزگایەش پارێزراو بێت و هەموانیش پابەندبن بەیاساوە و دادگا یەکلای بکاتەوە.