رووەكی نشا مریەم، كە لە بنەماڵەی رووەكی نەعنایە، لە زمانی ئینگلیزیدا بە salvia ناسراوە، لەڕاستیدا مانای ئەم وشەیە لە رزگاركەرەوە وەرگیراوە.
ئەم رووەكە، كە رەنگی مەیلەو مۆرە، زۆر هاوشێوەی ڕووەكی رۆزمارییە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی A B C و مەوادی گرنگی كانزایی. تایبەتمەندیی ئەم ڕووەكە ئەوەیە، پڕاوپڕە لەو هۆرمۆنانەی حەزی سێكسیی خانمان بەهێز دەكەن و هاوشێوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین كار دەكات لەمەڕ بەهێزكردنی لایەنی سێكسیی خانمان.
ئەم رووەكە لە كۆنەوە بۆ ئەو خانمانە بەكار هێنراوە، كە وەكوو پێویست حەزی سێكسییان نییە، یاخود بە سروشت ساردن.