ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عیراق، له كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی ئه‌مڕۆیدا، بڕی 367 ملیار دینارى زیاده‌ى خسته سه‌ر بودجه‌ى میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی بۆ دابینكردنى مووچه‌ى چه‌كداره‌كانى ئه‌و هێزه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدراڵ:"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگی دا له‌سه‌ر زیادكردنى بودجه‌ى حه‌شدی شه‌عبی بۆ ساڵى 2024 به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى مووچه‌ى چه‌كداره‌كانى".
له مانگى ڕابردوودا به‌هۆى كێشه‌ى كه‌می بودجهیانهوه، دابه‌شكردنى مووچه‌ى میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی نزیكه‌ى دوو هه‌فته له واده‌ى خۆى دواكه‌وت.
پێشتریش له مانگى ئایاری 2024 ، حكوومه‌تى فیدراڵ بڕی 812 ملیار دینارى بۆ بودجه‌ى میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی زیاد كرد، به بێ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى زیاد بكات.
سه‌باره‌ت به زیادكردنى بودجه‌ى میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی و هه‌روه‌ها پرۆژه‌یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی ئه‌و میلیشیایه كه ئاماده كراوه له په‌رله‌مان بخرێته‌ڕوو، محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكی پێشتری په‌رله‌مان و سه‌رۆكى حزبى (ته‌قه‌دوم) ره‌خنه‌ى توندی ئاراسته‌ى سه‌رۆكی ده‌سته‌ى حه‌شدی شه‌عبی كرد.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی له په‌ڕه‌ى خۆى له سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) ڕایگه‌یاند: "فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ى حه‌شد، پۆسته‌كه‌ی خۆى بۆ كارى حزبى قۆستووه‌ته‌وه".