كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە حاجیاوا ڕووداوێكی هاتوچۆ دوو هاوسەری کردە قوربانی

لە قەزای (حاجیاوا)ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، ئۆتۆمبێلێك دوو هاوسەری شێلا و هەردووكیان گیانیان لەدەست دا.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە ناوەندی قەزای (حاجیاوا)ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت دوو کەسی شێلا کە هاوسەری یەکدی بوون.

بەهۆی ڕووداوەكەوە، دەستبەجێ پیاوەکە بە ناوی (ئەبوبەکر ئاوەژێیی) گیانی لەدەست دا، هاوسەرەكەشی بە سەختی بریندار بوو، پاشان ئەویش بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.