كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

به‌رهه‌مێكی سینه‌مایی گه‌نجێكى گه‌رمیانى ده‌گاته‌ قۆناغی كۆتایی فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تى

گه‌نجێكى گه‌رمیانی به‌ به‌ڵگه‌ فیلمێكه‌وه‌ به‌شدارى له‌ فێستڤاڵێكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ وڵاتى ئوسترالیا ده‌كات و به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌گاته‌ قۆناغی كۆتایی.

د. نەبەرد فوئاد، کە گەنجێکی گەرمیانییەو پێشتر له‌ دیالۆگی فیلمی سینه‌ماییدا بڕوانامه‌ى دكتۆراى به‌ده‌ستهێناوه‌، بە بەڵگە فیلمی 980 بەشدارە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە وڵاتی ئوسترالیا.

د. نه‌به‌رد فوئاد، بۆ (باسنیوز) ڕایگه‌یاند: "
بەڵگەفیلمی 980 تا ئێستا بەشداری لە ٧٥ فێستیڤاڵی جیهانیدا کردووە و لەم فێستیڤاڵەشدا لەنێو زیاتر لە ٢٥٠٠ فیلمدا گەشتووەتە قۆناغی پێش کۆتایی فێستیڤاڵەکە".

ئەو گەنجە گەرمیانییە نامەی دکتۆراکەی لەسەر (شیكاریی گوتارى سیاسی) یە لە دیالۆگی فیلمی سینەماییدا، کە به‌گوته‌ى خۆى:" یەکەمجارە لەجیهاندا نامەی دکتۆرا لەوبوارەدا بنووسرێت".

د. نه‌به‌رد فوئاد، له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى ناوچه‌كانى خانه‌قیننن، به‌ڵام دواى ساڵانێك رووده‌كه‌نه‌ شارى كه‌لار و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن، پێشتریش ڕۆژنامه‌نووس بووه‌ و له‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی، كارى كردووه‌.