چاودێرێكی سیاسی، باس له رهوشی شاری كهركووك دهكات و دەڵێت: "بههۆی دابەشكاریی ئهو پۆستانهوه لە كەركووك، دۆخێك بۆ كورد هاتووهته پێشهوه، كه نهتوانێت لهو شاره هیچ بكات، چونكه لهپێناو رێككهوتنێكی حزبی، ئهوهی ههبوو هەمووی لهدهست چوو.“
سهربهرز تاهر مهلا عهلی، چاودێری سیاسی، بۆ (باسنیوز) گوتی: "ئەو پۆستانەی یەكێتی لە كەركووك بە عەرەب و توركمانی داوە، دەتوانین بڵێین هیچ پۆستێكی گرنگ لە كەركووك بەدەست كوردەوە نەماوە، رێككەوتنەكەی یەكێتییش وایە، كە دوای ساڵێك و چوار مانگی دیكە، تەنیا پارێزگار دەگۆڕێت و پۆستەكانی دیكە ناگۆڕێن. ئەمە گەورەترین سازشكردنە كە لە مێژووی كورددا لە كەركووك بۆ پێكهاتەكانی دیكە كرابێت، تەنانەت عەلرەبەكان خۆیان وا دەڵێن.“
گوتیشی: "یەكێتی لەپێناو پۆستی پارێزگاری كەركووك و بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و خۆهەڵكێشانی بافڵ و قوباد تاڵەبانی، گەورەترین زوڵمیان لە كوردی كەركووك كرد و كارێكیان كرد كە ماوەیەكی دیكە زیانێكی زۆر گەورە بەر كوردانی كەركووك دەكەوێت، بۆیە یەكێتی بەرپرسیارە بەرامبەر بە چارەنووسی كورد لە كەركووك و هەر زوڵمێك لە كوردان بكرێت.“