كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی، بانگهێشتی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە ئازەربایجان کرا

 

بەپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی لوتکەی داهاتووی COP29 لە باکۆی ئازەربایجان کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەممووزی 2024، سەفین دزەیی، بەپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێشوازی لە ناسر مامادۆڤ، باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە.

هاوکات باڵوێزی ئازەربایجان لە عێراق بانگهێشتنامەی وڵاتەکەی پێشکەش بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ بەشداریی کردن لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا COP29 کە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت.

لوتکەی جیهانیی کەشوهەوای ئەمساڵ وابڕیارە لە (11 تاوەکوو 22ی تشرینی دووەمی 2024) لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەبچێت کە 29ەمین لوتکەی جیهانییە بۆ گفتوگۆکردنی سەرکردەکانی جیهان لەبارەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە جیهاندا.