كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×
نەجمەدین محەمەد قەراجی 09/07/2024

شاسواری شادز باسی کەرامەت دەکات! ههههههه

نەوەیەک بە ناوی (طفل جدید) بەناو سیاسی! بێ مۆڕاڵ، گوایە نوێنەرایەتیی خەڵک دەکەن! لەولاشەوە ڕۆژانە پەردە لەسەر فەزاحەتو ئابڕووچوون و دروشمە درۆیینەکانی ئەو نەوەیە ئاشکرا دەبن، ئەویش شاسوارە قۆڵبڕ و درۆزنە، كە خەڵک بۆ مەبەستی تایبەتیی خۆی فریو دەدا، جا کێشەی سەرەکی ئەوەیە خەڵکێک هێندە داماون بڕوا بە درۆکانی دەکەن.

شاسوار، بازرگانێکی نەفسنزمە و تۆزقاڵێک کەرامەتی نییە، قەرزاری حکوومەت و هەزاران کەسە، دژی هەرێمی کوردستان و مافە دەستووریەکانی خەڵکەکەیەتی، لەکاتێکدا ئەو هەرێمە بە خوێنی هەزاران پیر و لاوی کوردستان پارێزرا و گەیشتە ئەمڕۆ، کەچی ئەو فەریکەجاشە، چونکە جگە لە خۆفرۆشی بۆ داگیرکەران هیچی بۆ کوردستان نەکردووە، بە خەڵکی نیشتمانپەروەردا ئەڕشێتەوە و خەڵک هان دەدات بۆ رووخاندنی هەرێم و گەنجانی خێر لەخۆنەدیو بە دروشمی گەورە گەورە لەخشتە دەبات و كار و پیشەی ئەوەیە درۆ دەرخواردی خەڵک بدات، هەرچەندە تا ئێستا چەندین جار لە شەقامەکانی سلێمانیدا پێڵاوباران کراوە و بە (شادز شادز شادز) دوای کەوتوون.

شاسوار و (طفل جدید) ڕۆژێک دەڵێن کوردستان لەژێر مەترسیدایە و لەناو دەچێت، رۆژێک دەڵێن بەغدا کوردستان داگیر دەکات، ڕۆژێک دەڵێن کوردستان تێکدەچێت و نامێنێت! لە کاتێکدا بە پارەی گەندەڵیی یەکێتی، بایی ملیۆنان دۆلاری سامانی لەم هەرێمە کەڵەکە کردووە.
هەڵبەتە ڕوونە لای ئەو کۆلکەجاشە حەز دەكات ئەوانە ڕوو بدەن، چونکە ئەوە هەوڵی نەیاران و خۆزگەی جاش و خۆفرۆشەكانە.

شاسوار و (طفل جدید) کە سروەی خوشکی شاسوار لە بەغدا نوێنەرایەتییان دەکات، لە کەناڵەکانی بەغدا بە کورد و کوردستاندا دەڕشێنەوە، کەچی ناوێرن لەئاست ملیاران دۆلار گەندەڵیەکانی دەسەڵاتدارانی بەغدا فززە بکەن، ئاخر کلکی نزاری برایان وا بەدەست جەماعەتی بەغداوە.

شاسوار و (طفل جدید) ئێوە خۆفرۆش و نیشتمانفرۆش و خەڵكفرۆشن، ئێوە نەوەی سیخوڕەکانی بەعسن، پاشکۆیەکی سووکی خیانەتکارانی ۱٦ی ئۆکتۆبەرن، جاشایەتیتان کردووە بە مۆدە، ئێوە زۆر زۆر لەمێژە کەرامەتتان لەدەست داوە، هەر بەڕاستی سەیرە شاسواری واحیدی کەبابچی باسی کەرامەت بکات.