كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×
رزگار خۆشناو 23/06/2024

کە گەیشتمە نەمسای، ئەوجا زانیم ئەمە چەند لە پاشین!

49

چونکە شارەزا نەبووین تاخیر گەیشتینە تەیارەکەی، بەران پێڕاگەیشتین و سوار بووین و زوو فڕی و برند بوو.
ئەمن هەتا سعاتەکی بەرام لێنەبوو، خواردن و شەربەتیان داینێ، بە کەیف و زەوق بووم، بەران هێشتا نانەکەم تەواو نەکردبوو، ددانەکانمم ئێک لە دوو ئێک، دەستیان بە ژانی کرد، ئەوجا ژانەسەریشی هاتە سەرێ.

وەختی خۆی هەندەک جار تووشی ژانەسەریەبووم، بەس قەت ئەوها بەقووەت نەبووە، یەعنی هەرچی دەمارەکی ئەعسابم لە سەر و دەو و ملم هەبوو، هەمووی بە جارەکی ژانیەکرد و ئیزڕابیان کرد، بە نەوعەکی کە نەیانهێشت تام لەو سەفەرە خۆشەی وەرگرم. موزیفەک ئەمنی دیت وەزعم تێکچووە، ئەو پێی وابوو، ئەمن لە تەیارە فڕینیەترسێم، ویستی هەندەک قسێ خۆشم لەگەر بکا و مەشغوولم کا، بەران ئەمن بە ئینگلیزی تێمگەیاند کە چەند ددانم لە دەویدایە لەگەر سەر و ملم هەمووی زۆر دێشی و ئاگام لەخۆ نیە لە تاوی ئەو ژانەی، وەڵا کە زانی چمە، یەکسەر چوو دوو سێ حەبی سەرهێشانێ و ئاوی لۆ هینام، ئەمنیش سوپاسم کرد و هەر زوو حەبەکم قوت دا و هەتا نیو سعاتی ئینتیزارم کرد، بەران خراپتر بوو باشتر نەبوو، ئەوجا دوو حەبەکانیتکەشم قوت دان، گۆتم؛ بەشکەم باشترەبم، بڕەک باشتر بوو، بەران هەر دەهێشان و ئیزعاجیان کردبووم.

سوندم خوارد بە قورعانێ .. گۆتم: "هەر بگەمە ڤیەننای تەکسیەکیەگرم و ئەچمە عەیادەی دکتۆرەکی ددانی و پێیەرێم، هەر ددانەکی بە عەمەل نایێ لۆم دەربینە!" نە خەوم لێکەت، نە لەزەتم لە خواردنەکەی کرد، نە زەوقم هەبوو لە پەنجەرەی تەیارەی تەماشەی دەرێ بکەم، نە تێر قسەم لەگەر ئەو موزیفە ڕەشیق و بارا درێژ و جوانانەکرد! چەند زەوقم لە تەیارێ ئێکەم کرد، هەمووم لە کەپووی هاتۆ دەرێ. هەر چەندە سەفەرەکە دوو سێ سعاتەبوو، بەران لەموابی دە سعاتە لەناو تەیارەیمە و هەر خەلاس نابوو! لەگەر ئەو ئێش و ئازارەی هەشمبوو، ئاگام لێبوو تەیارەکە زۆر هاتبووە خوارێ لۆ نیشتنێ، لە پەنجەرەی شارەکی گەورەم دیت، کە جسرەکی تێدابوو، لەموابوو ڤیەننایە، بەران دوایێ زانیم ئەو شارە بۆدابێست بوو، عاسیمەی هەنغاریای.

هەر کوەکی بوو زۆری نەبرد گەیشتینە مەتاڕی ڤیەننا (حەزم نەکرد بە موناقەشە و سوئال و بەحسی جاسمی سەرو بێشینم و شتەکەش ئۆندەی ناینی بەحسی بکەم!) ئەوەلجار چووینە جێی تەفتیشی جەواز سەفەر و دیتم کە شوڕتەی نەمساوی، زۆر موحتەڕەم و موسەقەفن و ئسلووبیان لەگەر خەرکی زۆر باشە و هەر موقاڕەنە ناکرێ لەگەر شوڕتەی عیڕاق، مساعەدەی جاسمیشم کرد و پۆلیسم تێگەیاند کە ئەو لۆ چ هاتیە. دوایێ لەدوو ئەو ڕوقعەی چووین کە ڕسمی جانتای لەسەر کرابوو، گەیشتینە وێ و پاش دەمەکی جانتایەکانی خۆن دیتنۆ و ناسینۆ، هەرنگرتن و ڕۆیشتین، ئەوجا جاسم بە منی گۆت: "هەنکەزانم ئەتوو، دنیادیتە و شارەزای!" ئەمنیش جوابم داوە و پێم گۆت؛ " بەس بە موقاڕەنە لەگەرەتوو، ئینگلیزی لە هەموو زمانەکی مهیمترە بزانی، ئەتووش ئەگەر ئینگلیزیت زانیبا، ئەوە لە هیچ جێیەکی پەکت ناکەت"

لەو ڕێیەی کە بە ئینگلیزی لێی نوسرابوو، کە هیچت وێ نیە گومرگبکەی، چوینە دەرێ و لە جێی پارەگۆڕینەوەی، سەد دۆلارم کردە عوملەیوان کە شلینگ بوو (سیعری دۆلاری باش چوبوە سەرێ، سەت دۆلارم دا، سەدوبیست شلینگیم وەرگرت) باش بوو هەر لە پێش دەرکەی مەتاڕی زۆر پاس ڕاوەستابوون و پاش سوئالکردنێ زانیم کە ئەچنە ناو شاری، سواری پاسەکی بوین و پارەنداو بەڕێکەتین لۆ ڤیەننای. پاش تەقریبەن نیو سعاتی، لە نێزیک ئوتیلەکی ڕاقی مەشهووری ئەو وەختی لە ڤیەننای (هیلتۆن) هاتینەخوارێ! هەر فکرمەکردۆ کێو بچین، چونکە هێشتا ددانمەهێشا، ئۆندەی نمابوو، بچمە ئەو ئوتێلە گرانەی، بەران باش بوو، تەکسیەکن لێ پەیابوو، گۆتی" کێواچن؟ " پێم گۆت کە بنباتە ئوتێلەکی نێزیک ناوشاری، بەس زۆر گران نەبی، جانتایەکان و عودم لە ناو سندوقی تەکسی داناو پاش دە دەقەی، ئەمەی لە پێش ئوتێلەکی دانا، بە هەردووکان ژۆرەکن گرت، بەس کاتبی ئوتێلەکە بەمەی گۆت، هەر ئەوشۆ لۆنگۆ جێم هەیە، سبەینێ دەبی چۆل کەن چونکە حجزکرایە! ئەمنیش لە جاسمم گۆت " ئەوشو با لێرەبین، سبەینێش خوا کەریمە! " بە (جاسم)م گۆت؛ " جاسم، پارەی تەکسیەکەی عایدی من، بەران پارەی ئوتێلی دەبی بەخۆتبدەی، برا برایە کیسە جودایە! " پارەکەیان پێشوەخت لێستاندین و دوو کلیلیان داینێ و چوینە غورفەکەی، وەلەو ژۆرەکی زۆر گچکە بوو بەران دوو یاتاغی تێدابوو زۆریش خاوین بوو. ئەمن شتەکانی خۆم لە لایەکی داناو بە (جاسم)م گۆت؛ " ئەمن ئەوە دەچمە کن دختۆری " گۆتی ئەمیش دێم " گۆتم؛ ئەتوش ددانت دێشی؟ ئەمنەچمەکن دختۆری ددانی " گۆتی: " نانا ئەمن لێرابم هەتا دێیۆ " چومە کن کاتبی ئوتێلەکەی و پێمگۆت کە ددانم دێشن و دەبی بچمەکن دختۆرەکی ددانی، ئەویش کیتابەکی زەردی گەورەی ـــ دوایێ زانیم کیتابی تەلیفۆنیە، هەر موقاتەعەک و شارەک، کیتابەکی خاسی خۆی هەیە، ناوی هەموو ئەو کەسانەی تەلەفۆنیان هەیە، هەموو شەریکەو دختۆرو محامی و هەرچی هەیە، ڕەقەمەکەی لەو کتێبەی دایە! ـــ لە چەکمەجەکەی هینادەرێ و، ڕەقەمی دختۆرەکی ددانی دیتۆو، بە تەلەفۆن قسەی لەگەرکردوو مەسەلەکەی پێگۆت کە حالەتەکی ئیزتیڕاریەو دیار بوو دختۆر پێی گۆتبوو بابێ! کابراش عینوانەکەی لەسەر وەڕەقەکی لۆ نووسیم و ویستی لۆم شەڕحکا کو بە قیتاری بن عاردی بڕۆم، بەران ئەمن پێم گۆت کە وەزعم خراپەو موشکیلەنیە بە تەکسیەچم! تەلەفۆنی لۆ شەریکەی تەکسی کردوو پاش ٦ ـــ ٧ دەققان تەکسیەکی مارسیدیسی تازە هاتە پێش دەرکەی ئوتێلی، عینوانەکەم دایێ و ویستم لە پێشۆ سواربم! سایقەکە گۆتی بێ زەحمەت لە پشتۆ سواربە ـــ هەتا دوو نەفەری دەبا خەرک لە پشتۆو سواربی، زیاتربان ئەوجا لە پێشۆش! ـــ دیاربوو عینوانەکە بڕەک دوور بوو لە نێزیک مەدینەت ئەلعابی ڤیەننای بوو. حەرقەیدکەی لە دوودێ...