بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە هاوكاری ڕێكخراوی (UNDP) و (USAID) و بە سەرپەرشتی یەكەی یەكسانی جێندەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خولێكی پیشەسازیی خۆراكی بۆ ژمارەیەك دەرچووی دانەمەزراوی كشتووكاڵی كردەوە.
لە خولەكەدا 25 ئافرەت بەشداربوونە کە ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئامانج لە كردنەوەشی ئەوەیە كە دەرچووە دانەمەزراوەكان فێری بەرهەمهێنان بكرێن.