ئەمڕۆ پێنجشەممە دوایین قۆناغی وەرگرتنی سوید لە ناتۆ تێپەڕی و ئەم وڵاتە بە فەرمیی بوو بە ئەندامی ژمارە 32ی هاوپەیمانیی ناتۆ.
بەم شێوەیە هەفتەی داهاتوو ئاڵای سوید لە پاڵ ئاڵای وڵاتانی تری ئەندام لە ناتۆ، لە بارەگای سەرەکیی ناتۆ لە برۆکسێل هەڵدەكرێت.
بە زیادبوونی سوید، ئێستا ڕێکخراوی ناتۆ 32 ئەندامی لە وڵاتانی ئەورووپا و باکووری ئەمریکا هەیە.