تاڤگەی كانی بەست دەكەوێتە سنووری ناحیەی (قەسرێ)ی سەر بە قەزای چۆمان، شوێنێكی كوێستان و سەرنجڕاكێشە، گەشتیاران لە هەر چوار وەرزەكانی ساڵ سەردانی دەكەن.
کانی بەست، بەرزترین تاڤگەی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراقە، بەرزییەکەی 36 مەترە، لەم وەرزەی ساڵدا بەهۆی دابەزینی زۆری پلەی گەرماوە، تاڤگەكە بەستوویەتی، ساڵانەش لە وەرزی سەرمادا زۆرجار دەیبەستێت، هەر بۆیە ناو نراوە کانی بەست.
بەهۆی سەرنجڕاكێشییەكەی، لە ساڵی 2015دا لەگەڵ چاپکردنی دراوی 50 هەزار دیناریی عێراقی، وێنەی تاڤگەکە لەسەر دراوەكە چاپ کرا.