كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەو كەسە كێیە كە یەكێتی بە ناوی (ئەنجوومەنی سیاسیی توركمان!) لە هەولێر قسەی پێ دەكات؟

پەرلەمانتارێكی توركمان: هیچ ئەنجوومەنێكمان بەو ناوە نییە

كەسێكی نەناسراو لە شاری هەولێر، پرێس كۆنفرانسێك دەكات و بەبێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشكرا بكات، خۆی وەك (ئەنجوومەنی سیاسیی توركمان!) دەناسێنێت و پشتیوانی لە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق لە دژی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت. ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانیش لە پێكهاتەی توركمان زانیاری لەبارەی ئەو كەسە ئاشكرا دەكات.
ئازاد كووره‌چی، كه‌سایه‌تیی توركمانی هه‌ولێر و په‌رله‌مانتاری لیستی میلله‌ت له ‌خولی پێنجەمی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ (باسنیوز) گوتی: "ئه‌مڕۆ یه‌كێتی پیاوێكی به‌ ناوی عەبدولباست خالید هێناوه‌ و به ‌ناوی (ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی توركمان!) پرێس كۆنفرانسی پێكردووه، ئه‌سڵه‌ن ئەنجوومەنێك بە ناوی (ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی توركمان) له‌ كوردستان نه‌بووه. ئه‌م پیاوه‌ش ئه‌سڵه‌ن توركمان نییه،‌ كاتی خۆی له‌ هێزی (پی ئێم ئێف) سەربازێكی ساده‌ بووه‌، ئه‌ویش بۆ مووچه‌ بووه‌ بە سەرباز و پیاوێكه‌ شه‌رم لە هیچ ناكات، كاتی خۆی كه‌مێك زمانی توركیی زانیوه و‌ له‌وێ وه‌رگیراوه‌، یه‌كێتی ئێستا ده‌زانێت لەنێو توركمانەكانی هه‌ولێر و كوردستان شكستی هێناوه‌ و لێی تووڕه‌ن، هاتووە سیناریۆی جیاواز دروست ده‌كات، ئه‌و كەسەیان به ‌ناوی توركمانەوە هێناوه.”
جەختیشی كردەوە: ”توركمانەكانی هه‌ولێر ئه‌م كەسە باش ده‌ناسن، به‌ڕاستی عه‌یبه‌ بۆ یه‌كێتی كه‌سێك بكاته‌ توركمان كە توركمان نه‌بێت و به ‌توركمانی ره‌سه‌نی شاره‌كه‌ بڵێت ئه‌وانه‌ نوێنه‌رایه‌تیی توركمان ناكه‌ن.“

ئه‌وه‌شی خسته‌ روو: ”یه‌كێتی، میدیاكانی له‌ سلێمانییەوه‌ هێناوه‌ بۆ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسیی ئه‌و كەسە‌ و لای خه‌ڵكی خۆیان وا وێنا ده‌كەن كە گوایه‌ ئه‌مه‌ نوێنه‌ری توركمانه،‌ به‌ڵام خۆشییەكە له‌وه‌دایه،‌ توركمانەكانی هه‌ولێر هه‌موویان ئه‌و كەسە ده‌ناسن، به‌ڕاستی شه‌رمه‌ بۆ یه‌كێتی كە له‌ قۆناغی دژایه‌تیی توركمان بووه‌ته‌وه،‌ خه‌ریكە‌ سیناریۆی جیاواز دروست ده‌كات و ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ به‌كار ده‌هێنێت.“