كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

منداڵانی كورد لە شارێكی سوید، لە ڕۆژی جيهانيی زمانی دایكدا ڕۆژنامەیەك بە زمانی كوردی دەردەكەن

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕادیۆی كوردی لە سوید بڵاوی كردەوە كە منداڵانی كورد لە شارێكی سوید، لە ڕۆژی جيهانيی زمانی دایكدا، ڕۆژنامەیەكیان بە زمانی كوردی دەركردووە.

بەپێی رادیۆكە، لە شاری ڤێستەرۆسی سوید، مامۆستایانی زمانی دایک ڕۆژنامەیەکیان بە زمانی کوردی چاپ كردووە کە ناوەڕۆکەکەی لەو بابەتانە پێک هاتووە کە قوتابیانی زمانی کوردی ئامادەی دەکەن.

مامۆستا مەحموود لەوەندی سەرپەرشتیکاری ئەو ڕۆژنامەیە، کە چەندین ساڵە لە سوید مامۆستای زمانی کوردییە دەڵێ ئەو ڕۆژنامەیە خۆشەویستیی منداڵان بۆ زمانی کوردی زیاد دەکات و دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ شانازیکردن بە خۆیان و دایک و باوکیان.