كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سۆران.. پڕۆژەیەکی گرنگی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت

 

لەپێناو چارەسەركردنی گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی ناحیەی بەرمیزە لە سنوری قەزای سیدەكان، پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو جێبەجێ دەكرێت.

لەمبارەیەوە ئەندازیار تەحسین سەعدوڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە بەردەوامی كار و پڕۆژەخزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێناو چارەسەركردنی گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی ناحیەی بەرمیزە سەر بە قەزای سیدەكان، دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە دەکرێت."

گوتیشی: "گوژمەی پڕژوەكە بریتییە لە یەك ملیار دینار، کە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە رێگەی بەڵێندەرایەتی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران ئەنجام دەدرێت و دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتییان."