كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بە مووشەک هێرشکرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 8/12/2023، دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریکا بە مووشەک کرایە ئامانج و لەناو باڵوێزخانەکەش زەنگی ئاگادار کردنەوە لێدراوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕای گەیاند، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەوروبەری باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز لە ناوەندی بەغدای پایتەخت، ڕووبەڕووی هێرشێکی مووشەکی بووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە، کە دەنگی تەقینەوە لە دەورووبەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بیستراوە و لە ناو باڵەخانەکەیدا زەنگی ئاگادارکەرەوە لێدراوە.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەوروبەری باڵوێزخانەکە بە ژمارەیەک مووشەک کراوەتە ئامانج.