كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە ئەمشەو نمەباران و بارانی مامناوەند پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و لە هەندێك شوێنیش بەفر دەبارێت.
لە راگەیەندراوێكی كەشناسیدا هاتووە "پێشبینى دەکرێ ئەمشەو نمەباران بۆ بارانى مامناوەندى پچڕپچڕ بەردەوام بێت لە سەنتەرى شارەکان و لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵات بارانى مامناوەند ببارێت."
ئاماژهی به ئهوهش داوه كه هاوکات شەپۆڵێکى بەفریش دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک لە قەزا و ناحیە نزیکەکانى ئەو ناوچانە وەکوو ( ئامێدى و کانى ماسى و چامانکێ و حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلێ).
ئهوهش خراوهته روو كه پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.