ئەمڕۆ دووشەممە جەیمس ودز ئەكتەری ناوداری ئەمریكی داوای كرد شەڕی ئیسرائیل و حەماس نەوەستێندرێ تا تەواوی دانیشتوانی غەززە دەكوژرێن.
ودز لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) نووسیویەتی: "نا بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەززە، بەبێ ڕێككەوتن، نا بۆ لێبوورین. هەموویان بكوژن."
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو پۆستە، بەشێكی زۆر لە چالاكوانانی تۆڕی كۆمەڵایەتییەكان داوایان لە ئیلۆن ماسك خاوەنی تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس كردووە، ئەو پۆستەی ودز بسڕێتەوە، چونكە رەگەزپەرستانەیە.
جێی باسە پێشتریش ودز پۆستی كردووە بۆ پشتیوانیكردن لە ئیسرائیل و داوای بەكارهێنانی توندوتیژی كردووە دژی فەڵەستینییەكان.