ئەمڕۆ یەكشەممە سەرچاوه ئەمنییەكانی عێراقی فیدراڵ ئاشكرایان كرد دوو هاووڵاتیی عێراقی لەلایەن چەند چەکدارێكی ئێرانییەوە ڕفێندراون و بۆ ئازادكردنیان داوای پارە لە كەسوكاریان كراوە.
ئەمە سێیەم ڕووداوی هاوشێوەیە لە ماوەی ئەمساڵدا بەسەر هاووڵاتییانی عێراقدا دێن لە ئێران، لە كاتێكدا ساڵانە هەزاران عێراقی بە مەبەستی گەشتوگوزار و چارەسەری پزیشکی و خوێندن گەشتی ئێران دەكەن.
ماڵپەڕی "ئەلعەرەبی ئەلجەدید" لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی بڵاوی كردەوە كە هەردوو حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و كۆماری ئیسلامی لەسەر هێڵن بۆ زانینی چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە عێراقییەی لە ئێران رفێندراون.