كوردی عربي ک.بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پنتاگۆن ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌ ماوه‌ی مانگێكدا 58 جار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌كانیان له‌ عێراق و سووریا

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌ 17ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردووه‌وه‌ 58 جار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌كانیان له‌ عێراق و سووریا.

سابرینا سینگ، جێگری گوته‌بێژی پنتاگۆن له‌ پرێس كۆنفڕانسێكدا ڕایگه‌یاند، له‌ 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2023وه،‌ 58 جار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌كانیان، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ عێراق 27 هێرش و له‌ سووریاش 30 بۆ 31 هێرش.

ئاشكرای كرد كه‌ هێرشه‌كان زیانی گه‌وره‌ی نه‌بووه‌ و برینداری سه‌ختیشی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ ته‌نیا هه‌ند كه‌سێك بریندار بوون و دواتریش گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان و هه‌موو هێرشه‌كانیش شكست خواردوو بوونه‌.

له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌، له‌ عێراق و سووریا هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا و گرووپه‌ چه‌كداره‌ میلیشیاكانیش به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن و له‌به‌رامبه‌ریشدا، چه‌ند جارێك له‌ سووریا هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گرووپه‌ چه‌كداره‌ میلیشیاكان.