یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان ئاشكرای دەكات، حكوومەتی عێراق لە زیادكردنی 100 هەزار دینار بۆ خانەنشینان، هەرێمی كوردستانی بێبەش كرد، دەشڵێت: ”ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، یاداشتێكی لەبارەی مووچەی خانەنشیان لێ وه‌رگرتووین و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكات.
ئیسماعیل مو‌خڵیس ده‌رگه‌ڵه‌یی، جێگری سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: "حكوومەتی عێراق بڕی 100 هەزار دیناری بۆ ئەو خانەنشیانە زیاد كردووە، كە مووچەیان لە یەك ملیۆن دینار كەمترە، بەداخەوە حكوومەتی فیدراڵی خانەنیشانی هەرێمی كوردستانی لەو بڕیارە بێبەش كردووە."
بڕی 100 هەزار دینار بۆ یەك ملیۆن و 648 هەزار و 368 خانەنشینی عێراق زیاد كرا، كە مووچەكانیان لە خوار یەك ملیۆن دینارە، لەكاتێكدا لە 245 هەزار خانەنشینیی هەرێمی كورستان، كە مووچەی زۆربەیان لە خوار 400 هەزار دینارە، كەسیان لەو بڕیارە سوودمەند نابن.
ئاماژەی بەوەش دا: "پێویست بوو لە بڕیارەكە ئاماژە بەوە بدرایە، كە بڕیارەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، چونكە ئێمەش لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵیداین، بەڵام ئەوەشیان نەكرد."
روونیشی كردەوە: "باشترە چیدی كار به یاسای ژماره 27ی ساڵی 2006 ماف و ئیمتیازی خانەنشیانن نه‌كرێت، به‌ڵكوو كار به یاسای ژماره 9ی ساڵی 2014 بكرێت، كه نوێنه‌رانی كوردیش له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیان پێ داوه، به‌پێی ئه‌و یاسایه، كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی 400 هه‌زار دینارە"
ئیسماعیل مو‌خڵیس باسی لەوەش كرد، داواكارییەكی یەكێتیی خانەنشیان لەلای ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان لەژێر توێژنەوەدایە، گوتیشی: "وه‌ك ده‌سته‌ی باڵا، سه‌ردانی د.ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستان‌مان كرد، به سوپاسه‌وه گوێی له داخوازییه‌كانمان گرت، یاداشتێكی لێ وه‌رگرتین، كه تیایدا داوامان كردووه، چیدی كار به یاسای پێشوو نه‌كرێت، به‌ڵكوو هه‌وڵ بدرێت كار به یاسای ژماره 9ی ساڵێ 2014 بكرێت. كاركردن به یاسای ساڵی 2014، تاكه چاره‌سه‌ری گرفتی به‌رده‌م ژیانی خانشینانه، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئێستا ئەو داواكارییەی ئێمەی خستووەتە بەر لێكۆڵینەوە."
جێگری سه‌رۆكی لقی هه‌ولێر گوتیشی: ”داوای كردنه‌وه‌ی چه‌ند بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستیمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری خانه‌نشینان بكرێت، داوامان كردووه، ده‌فته‌ری ته‌ندروستی بۆ خانه‌نشینان دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ردانیان بۆ لای پزیشكی پسپۆر و تاقیگه و ده‌رمانخانه‌كان، ڕه‌چاوی دۆخی خانه‌نشینان بكرێت و نرخیان به ڕێژه‌یه‌كی باش بۆ كه‌م بكرێته‌وه.“