سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بەڕێوەبەری بانکە حکوومییەکانی ڕاسپارد کرد كە لە ماوەی یەک مانگدا پلانێک پێشکەش بکەن بەمەبەستی پەرەپێدانی کاری بانکەکان و جەختیش دەكاتەوە بانكەكان مامەڵەكانیان لە كاغەزەوە بكەنە ئەلیكترۆنی.
نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی كردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد، كە هەریەك لە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی و بەڕێوەبەری بانکە حکوومییەکان بەشدار بوون.
ئاماژە بەوەش كراوە کە لهکۆبوونەوەکەدا پێداچوونهوه بهمیکانزم و ڕێکارەکانی ئهنجامدراو بۆ چاكسازی کارگێڕی و بانکی كراوە.
بەپێی راگەیاندراوەكە: "سەرۆک وەزیران ڕێنوێنی هەموو بانکە حکوومییەکانی کرد کە پلانێک ئامادە بکەن ولە ماوەی یەک مانگدا پێشکەشی بکرێت، بۆ پەرەپێدانی کاری بانکەکان."
جەخت كراوەتەوە كە پلانەكە بریتی دەبێت لە بەکارهێنانی گونجاوی سەرچاوە دارایی و مرۆیی و تەکنیکییەکان وگواستنەوە لە کاری کاغەزەوە بۆ ئەلیکترۆنی بۆ هەموو چالاکییەکانی بانکی وفراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و دارشتنی دیدێکی گشتگیر بۆ بانکەکان لە پێشكێشكردنی ئاسانکارییەکان وپێدانی قەرز و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی کارکردن، لە نێوانیاندا ئامرازەکانی کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردن.
سوودانی رایگەیاندووە: "بەڕێوەبەرانی بانکەکان لە ژێر ڕۆشنایی جێبەجێکردنی پلانەکە و ورێژهی دەستکەوتەکانیان هەڵسەنگاندنی ئەدای کارەکانیان بۆ دهكرێت و چاكسازیش دەكرێت."
روونیشكراوەتە كە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لهسهر جێبەجێکردنی سیستمی گشتگیری بانکی، بەڕێگەی بەکارهێنانی پرۆگرامی ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو و تەکنەلۆجیای سەردەمیانە لە سەرجەم مامەڵەکانی بانکیدا.