ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی 11ی 2023، له گه‌له‌ری میدیای شاری هه‌ولێر، نۆیه‌مین پێشانگای هونه‌رمه‌ندێك كرایه‌وه.
پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، ئاریان سه‌لاحه‌ددین بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، فه‌رهه‌نگ غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای هه‌ولێر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران، نۆیه‌مین پیشانگای شێوه‌كاری هونه‌رمه‌ند (ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی) به‌ناوی (هه‌واری هه‌وری) له گه‌له‌ری میدیای شاری هه‌ولێر كرایه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هونه‌رمه‌ند له ڕێگه‌ی نمایشكردنی چه‌ندین تابلۆی شێوه‌كاری به كه‌ره‌سه‌ی ره‌نگ و هه‌وری و جه‌مانه‌ی ره‌سه‌نی كوردی گوزارشتی له زێد و مێژوو سروشتی گه‌لی كوردستان كردبوو.
پیشانگاكه تاكو 16ـی ئه‌م مانگه رۆژانه له كاتژمێر 11ـی به‌یانی تاكو 6ـی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.