گرووپی شانۆیی شاری چەمچەماڵ خەڵاتی باشترین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی مەریوان کە لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەچوو بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ شەممە 21/10/2023، بە بەشداریی شانۆکارانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران و چەند وڵاتێكی تر، نماییشی کۆتایی (شازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی مەریوان) لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەچوو، کە تێیدا گرووپی شانۆیی شاری چەمچەماڵ، خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵەکەی بەدەستهێنا.
فێستیڤاڵەکە تایبەت بوو بە نمایشی سەر شەقام، کە ساڵانە بە بەشداریی چەندین گرووپی شانۆیی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت و بۆ ئەمساڵیش لە کۆی 46 بەرهەم، بەرهەمی شانۆیی (سێوی 21)ی شاری چەمچەماڵ لە هەرێمی کوردستان، توانی خەڵاتی یەکەمی ئەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە بەدەست بهێنێت.