ئەمڕۆ هەینی خانمە هونەرمەند چۆپی كلیپێكی گۆرانیی نوێی بە ناوی (ویژدان) لە شیعری حەمەسەعید حەسەن، لە كەناڵی فەرمیی خۆی لە (یوتیوب) بڵاو كردەوە.
گۆرانیی ویژدان، لە سترانی هونەرمەند چۆپی و ئاوازی بورهانی موفتی زادەیە و شیعری حەمەسەعید حەسەنە.
ویژدان
با ویژدانت
ئاسووده بێ
ئه‌مه یه‌که‌م نسکۆ نییه
تووشم ده‌بێ
زۆر جاری تر
لەناکاو به‌جێیان هێشتووم
زۆر جاری تر
فرمێسک به‌رچاوی لێڵ کردووم
زۆر جاری تر
لاپه‌ڕه‌ی هه‌ستیان ژاکاندووم
زۆر جاری تر
گوڵدانی دڵیان شکاندووم
تاڵاوی زۆر
گلانی ترم نۆشیوه
زۆر جاری تر
تێکشکانی خۆمم دیوه
زۆر جاری تر
ته‌رمی هیوام
ده‌ست نه‌یارانم که‌وتووه
زۆر جاری تر
شکۆمیان پێشێل کردووه
له تۆ زیز نیم،
له خۆم تووڕه‌م
شین بۆ دڵسافیی خۆم ده‌که‌م
زۆر جاری تر
په‌نجه‌ی ڕۆحم
به پشکۆی عیشقا چزاوه
که‌چی هه‌ر ده‌ستی بۆ ده‌به‌م