سەرۆکی کۆمسیۆنی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر رایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر بەردەوامە و بڕیارە بکرێتە شوێنی گەشتیاری و شوێنەواری. گوتیشی: ”بڕیارە بە جۆرێک نۆژەن بکرێتەوە، كە ببێتە نموونە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.“
نیهاد له‌تیف قۆجه، سەرۆکی کۆمسیۆنی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: ”به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و هاتنی پەتای كۆرۆنا، نزیكه‌ی 5 بۆ 6 ساڵمان لێ ڕۆیشت لەو به‌رنامه‌یەی بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر دانرابوو، كاركردن له قه‌ڵای هه‌ولێر زۆر وردەكاریی ده‌وێت، چونكه كۆڵانه‌كانی زۆر ته‌سكن و هه‌موو بارهه‌ڵگرێك ناتوانێت بچێته سه‌ر قه‌ڵا، ئێستا شه‌قامی ناوه‌ندیی قه‌ڵا له نۆژه‌نكردنه‌وه‌دایه و نزیكه‌ی چوار مانگی ده‌وێت، چونكه كاركردن ده‌بێت به‌وردی ده‌بێت و دوای ئه‌و قۆناغه‌یە به‌رنامه‌ی دیكه هەیە.“
گوتیشی: ”شەش به‌ش ئێستا له قه‌ڵا هەن، یه‌كێكیان به‌شی فه‌رش و كه‌لوپه‌لی كۆنه، هەروەها مۆزه‌خانه‌ی به‌ردین و سه‌نته‌ری زانیاریی هه‌یه، كه تایبەتە بە مێژووی قه‌ڵا و خانه‌واده‌كانی هه‌ولێر و چالاكیی له‌وێ نمایش ده‌كرێن، دوای شه‌قامی سه‌ره‌كی، سه‌نته‌رێكی زانیاری بۆ منداڵان و قوتابییانی قوتابخانه‌كان ده‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ گەرماوی گه‌وره‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر، كه به پشتیوانیی باڵوێزخانەی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا جێبەجێ دەكرێ و له %70ی ته‌واو بووه و چەندین كافتریا و ناوه‌ندی كولتووریی تیادا ده‌كرێـته‌وه، ئێستا كه هێشتا وەك پێویست نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه، كەچی رۆژانه هەزار كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر نۆژه‌ن بكرێته‌وه، رێژه‌ی سەردانیكەران زۆر زۆر دەبێت.“
سەرۆکی کۆمسیۆنی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر راشی گه‌یاند: ”دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامی ناوه‌ندی، رێگا نادرێت ئۆتۆمبێل بچێته سه‌ر قه‌ڵا و ئه‌مه به‌رنامه‌ی (یونسكۆ)شه، به‌ڵام له خواره‌وه ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی بچووك هه‌یه بۆ گواستنه‌وه و به‌سه‌رخستنی كه‌سانی نه‌خۆش و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، بڕیاریشه به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی پاره له گه‌شتیار و ئێستا له‌ژێر توێژینەوەدایە و ده‌بێ به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی له‌وباره‌وه هه‌بێت.“
ده‌شڵێت: ”تائێستا هه‌ڵسه‌نگاندن نه‌كراوه، له دوای ته‌واوكردنی نۆژه‌نكردنه‌وه، رۆژانه چه‌ند گه‌شتیارمان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كی گرنگ ده‌بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.“
له‌باره‌ی پشتێنه‌ی قه‌ڵا، كه چی لێ ده‌كرێت؟ گوتی: ”ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی قورسه و پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت و نزیكه‌ی 9 بۆ 10 ملیۆن دۆلاری ده‌وێت و كاتی ده‌وێت، لای سینه‌ما سیروان هه‌ندێك خانوو لای پشتێنه‌كه رووخاون، ئه‌گه‌ر كار بكرێت بۆ پشتێنه‌كه و خانووه‌كانیش به‌و شێوه‌یه بن، سوودی نابێت، ده‌بێت خانووه‌كان چاك بكرێنەوە، دواتر پشتێنەكە تەواو بكرێ. باشترین پێشنیاریش بۆ ئه‌و پشتێنەیە ئەوەیە سه‌رجه‌می ده‌كرێته سه‌وزایی.