ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، پیشەوەرێك لە كاتی كاركردن گیانی لەدەست دا.
عەقید عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە گوندی ساڵخ ئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان گەنجێكی دانیشتووی گوندی گردەگۆزینەی سەر بە كەلار بەناوی ئیسماعیل ئەنوەر لە دایكبووی ساڵی 1995 گیانی لەدەست دا."
گوتیشی: "گەنجەكە لە گوندی ساڵح ئاغا دوكانی فرۆشتن و گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلی هەیە و لە كاتی كاركردن كاتێك هەوا دەكاتە ناو تایەی ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگر، تایەكەی پێدا دەتەقێتەوە و گیانی لەدەست دا."