ئامادەکارییەکانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ تەواوبووە بەرپرسێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیش زانیاریی لەمبارەیەوە دەخاتە روو.
فارس جەوهەر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کارباری ئایینی بۆ (باسنیوز)ی رایگەیاند: "ئامادەکارییەکانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ تەواوبووە و چوار هەزار و 686 حاجی لە سەرانسەری کوردستانەوە فەریزەی حەج جێبەجێ دەکەن".
گوتیشی: "جیاوازتر لەساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ حاجیانی کوردستان خولێکی یەک هەفتەییان بۆ دەکرێتەوە تاوەکوو لە شاری مەککە یان وڵاتی سعوودیە ڕێوشوێن و شێوازی ڕەفتاریان بزانن".
هەروەها ئەوەشی خستە روو کە لە رێککەوتی 7/6/2023، حاجیانی کوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێدەکەون.