كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا هیچ بڕە پارەیەك بۆ كارەساتە ژینگەییەكان تەرخان نەكراوە

عێراقی سەوز: لە بودجەی گشتیدا هەر ناوی ژینگەش نەهاتووە

ئەمڕۆ سێشەممە دەزگای (عێراقی سەوز) كە تایبەتە بە پرسە ژینگەییەكان، لە راگەیەندراوێكدا ڕەخنەی توندی لە حكوومەت و پەرلەمانی عێراق گرتووە بەوەی لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ئەمساڵدا هیچ بڕە پارەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشە ژینگەییەكان تەرخان نەكراوە، لە كاتێكدا وڵاتەكە ڕووبەڕووی كارەساتی گەورەی ژینگەیی بووەتەوە.

(عێراقی سەوز) كە لەلایەن ژمارەیەك ڕۆژنامەنووسی عێراقیەوە بەڕێوە دەبرێت و لە كێشە و تەنگژە ژینگەییەكانی وڵاتەكەیان دەكۆڵنەوە، بڵاوی كردووەتەوە لە دواهەمین ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2023دا، هیچ بڕە پارەیەك تەرخان نەكراوە بۆ كێشە ژینگەییەكان و بەدواداچوون و چارەسەركردنیان، تەنانەت لە بودجەدا باسیش لە پرسەكانی بە بیابانبوونی عێراق و وشكهەڵاتن و پیسبوونی ژینگە و گۆڕینی ئاووهەوا نەكراوە.

دەزگای عێراقی سەوز هەڕەشەی كردووە كە پەنا دەبەنە بەر ئەنجوومەنی دادوەری و سكاڵا لە دژی یاسای بودجە تۆمار دەكەن، ئەگەر گۆڕانكاری تێدا نەكرێت و لایەك لە كارەساتە ژینگەییەكان نەكرێتەوە كە ڕووی لە عێراق كردووە.