كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چاودێرێکی سیاسی بۆ یەكێتی: شەرمەزارییە یوسف کیلابییەکی میلیشیاوی سوپاست بکات

 

نووسەر و چاودێرێکی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی دوو پەرلەمانتارەکەی یەکێتی کردوویانە، بە هاوشانیی کەسانی وەکوو یوسف کیلابی و مستەفا سەنەد، جێگای شەرمەزارییە نەك شانازی. دەشڵیت: ”ئەوەی کراوە كودەتایە بەسەر مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی ئەو خیانەتەی لە 16 ئۆکتۆبەر کراوە.“

محەمەد وانی، نووسەر و چاودێری سیاسی، بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند، قەت جێگای شانازی نییە میلیشیاوییەکی وەکوو (یوسف کیلابی) سوپاسنامەى خۆیت ئاراستە بکات، بەڵکوو ئەوە بۆ یەکێتی جێگای شەرمەزارییە.

گوتشی: ”دوای رێککەوتن و تەواوبوونی بودجە و ئامادەبوونی بۆ دەنگدان، بەداخەوە لەناکاو و بێ هیچ پێشەکییەک، نوێنەری میلیشیاکانی دژ بە مافەکانی خەڵکی کوردستان لە لێژنەی دارایی، عودەی عەواد، مستەفا سەنەد و یوسف کیلابی، بە هاوکاریی دوو پەرلەمانتاری یەکێتی، دەستکاریی خاڵە سەرەکی و بنەڕەتییەکانی ڕێکكەوتنەکەی نێوان هەرێمی کوردستانیان لەگەڵ بەغدا کرد و یارییان بە بەشە سەرەکییەکانی بودجەی خەڵکی کوردستان کرد و زۆر لە پێگەی هەرێمی كوردستانیان كەم كردەوە، ئەو کارەیان بە رێککەوتنێکی کتوپڕ کرد کە من بە كودەتای ناو دەبەم، بەداخەوە ئەندامەکانی یەکێتییش بوون بە بەشێک لەو كودەتایە لە دژی مافەکانی خەڵکی كوردستان و بێ گوێدانە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی كوردستان چوونە ناو ئەو یارییەوە، کە ئەوەش پیلانێکی کتوپڕی هاوشێوەی 16ی ئۆکتۆبەر بوو، کە بە هەمان شێواز و ئالییەت کرا.“