دوای نەمانی ڕژێمی پێشووی بەعس، دەروازە و دەرفەتی باش بۆ عێراق هاتنە پێش، بۆ ئەوەی ئاراستەی داهاتووی ئەو دەوڵەتەی، کە هەشتا ساڵی ڕێک بە پێچەوانەی هەندەسە و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکەی ئاراستە کرابوو، ڕێک بخرێتەوە. بە جۆرێک، ئیدی چیتر ئەو دەوڵەتە شوێنی ویست و ئارەزووە کەسی و گرووپییەکان نەبێت، بەڵام ئەوەی بەدیی کرا، وەرچەرخانی پێچەوانە بوو لە عێراق.
ئەگەر پێشتر، واتە قۆناغی بەر لە کۆتاییهاتنی ڕژێمە خۆسەپێنەرەکەی سەدام حوسێن، دەسەڵات لە دەستی گرووپێکی بچووکدا بووبێت، بەڵام قۆناغی دوای ٢٠٠٣، بە پێچەوانەوە دەسەڵات لەنێوان گرووپە جۆراوجۆرە مەزهەبییەکانی گرێ‌دراو بە بەرژەوەندیی جۆراجۆری دەرەکی، لەسەر بنەمای چەوسانەی زۆرینەی گەل/ هاووڵاتی بەدەست ئەو گرووپ و کەسایەتییە مەزهەبییانە دابەش کرا.
گۆڕانکارییەکان لە وڵاتان لەپێناو دووبارە بنیاتنانەوە و داڕشتنەوەی بنەما و ستراکچەرەکانی کۆمەڵگە و سیستەمی سیاسیین، بەڵام لە عێراق دۆخەکە پێچەوانەیە، گۆڕانکارییەکان دەستەبەری ویست و بەرژەوەندیی کەس و گرووپەکانن، ئەمەش دەرەنجامی ئەوەیە کە فاکتەری ناوخۆیی لە پڕۆسەی گۆڕانکارییەکاندا لاوازە، ئەوەی زاڵ و کاریگەرە، فاکتەری دەرەکییە، بۆیە گۆڕانکارییەکان وەرچەرخانی پێچەوانە دێننە کایەوە.
دوای ٢٠٠٣، سیاسه‌ت له عێراق كشانه‌وه‌یه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌رى به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌ت و پاوانخوازى كشاوەتەوه. كاتێك نوورى مالیكى بۆ خولى دووه‌م بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، هه‌نگاو به هه‌نگاو هێز و تواناكانى خۆى یه‌ك خست و هه‌وڵى دا نه‌یاره‌كانى سه‌ركوت بكات. به‌ر له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق له ساڵى 2011، چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێك ده‌ستگیر كران یان بڕیاری دەستگیركردنیان لەدژ دەرچیی، له‌نێویاندا تارق هاشمى، جێگرى سه‌ركۆمارى عێراق، له‌گه‌ڵ به‌رزترین پله‌داره سوننه مه‌زهه‌به‌كانى ناو حكوومه‌ت.
دواتر هاشمى سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. زۆر له نه‌یاره‌كانى مالیكى هه‌وڵیان دا ده‌سه‌ڵاته‌كانى ناوبراو سنووردار بكه‌ن، به‌ڵام رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگى و كۆسپى زۆر و ئاڵۆز بوونه‌وه.
عێراق یه‌ك كۆمه‌ڵگاى نییه، كۆمه‌ڵگاى عێراقى به‌ش به‌شه. دوو هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌ن بۆ ئه‌و به‌شبه‌شییه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراق، كه بریتین له دابه‌شبوونى ئیتنى (كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاتەكانی تر) له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونى تایه‌فى (شیعه و سوننه).
عێراق ده‌وڵه‌تێكى فره‌ئیتنى و فره‌ئایینییه، هه‌ر بۆیه ئه‌و وڵاته به‌قووڵى دابه‌ش بووه. دوای پڕۆسه‌ى داگیركاریى عێراق له 2003، باڵانسى هێز له‌نێو ئه‌و وڵاته گۆڕانگاریى به‌سه‌ردا هات و فه‌رمانڕه‌وایى دیكتاتۆرییانه كۆتایى هات و سیسته‌مى په‌رله‌مانى شوێنى گرته‌وه. دوای لابردنى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حوسێن، شیعه ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست و سوننه‌كان په‌راوێز خران، ئه‌مه ته‌واو پێچه‌وانه‌ى دۆخى به‌ر له 2003 بوو.
نه‌بوونى دڵنیایی له قۆناغى پرۆسه‌ى بنیاتنانى ده‌وڵه‌ت له‌دواى 2003، هۆكارێكى سه‌ره‌كییه بۆ بوونى حكوومه‌تێكى لاواز له عێراق، بە جۆرێک، هیچ کاتێک حکوومەت نەیتوانیوە ئەرکی سەرەکیی خۆی جێبەجێ بکات، چ لەسەر ئاستی ئیدارەدانی دۆسییە سیاسییەکان بێت، یانیش لەسەر ئاستی دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکانەوە بێت.
عێراق به‌ده‌ست نه‌بوونى سه‌ركردایه‌تی و حكوومه‌تێكى ناكارا و هه‌ژاره‌وه ده‌ناڵێنێت. لە عێراقى نوێ به‌رتیل و به‌هه‌ده‌ردان و ئیختلاس و رۆتین، به‌شێكە له سیاسه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كه‌ى. عێراق بەردەوام له‌لایه‌ن رێكخراوى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه وه‌ك وڵاتە گەندەڵەکان له‌سه‌ر ئاستى جیهان تۆمار دەکرێت.
له قۆناغى دواى داگیركاریى عێراق، دیموكراسییه‌كى شكڵى پێكهێنرا. دواتر ده‌ستوورێكى نوێ هێنرایه كایه و چه‌ند خولێکی هه‌ڵبژاردنى نیشتمانى و ناوخۆیى ئه‌نجام دران. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى دیموكراسى كه‌مترین مافى دیموكراسییان پێ نه‌درا و هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكى راسته‌قینه له ژیانى هاووڵاتییاندا گره‌نتى نه‌كرا.
داگیركاریى عێراق و به‌ره‌وپێشچوون و گۆڕانكارییه‌كانى دواتر له سیاسه‌تى عێراق به‌ره‌و ره‌وتى تایه‌فه‌گه‌رى هه‌ڵكشا، هه‌روه‌ها ناكۆكى له ژیانى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى په‌ره‌ى سه‌ند و گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردرانى زیاتر له خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و خۆشگوزه‌رانیى دانیشتواندا هاتنه كایه‌وه. هه‌رچه‌نده چه‌ند به‌ره‌وپێشچوونێك هاتنه دى، به‌ڵام هیچ كه‌س ناتوانێت بڵێـت عێراق وه‌ك وڵاتێكى دیموكراسی سەرکەوتوو بووە. ده‌وڵه‌تى عێراق هەیە بەڵام كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقی نیە، ئه‌مه‌ش ئالنگارییه‌كى سه‌ره‌كییه بۆ پڕۆسەی سیاسی له عێراق.