كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

زیاد لە پێویست بەکارهێنانی مۆبایل کاریگەری نەرێنی لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت

 

پرۆفیسۆر مارتن کۆرتی ئاماژەی بەوەشکرد، زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان لەلایەن منداڵانەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی مێشکیان دەبێت، بەو پێیەی دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی گەشەی زمانیان و ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو منداڵانە کەمتر لە وشەی جیاواز قسە دەکەن و تێدەگەن.

بۆ ئەوەی ئەم گرفتە جددییانە نەمێنێت، کۆرتە پێشنیاری کرد کە دایک و باوکان یاسای تایبەت بۆ بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان دابنێن کە پەیوەندییان بە کاتی بەکارهێنان و ماوەی بەکارهێنانەوە هەیە بە درێژایی ڕۆژ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کاتەکانی منداڵ پڕن لە چالاکییە بەسوودەکانی وەک وەرزشکردن و خولیاکان.

لەلایەکی ترەوە ئەو پرۆفیسۆرە ئەڵمانییە ئاماژەی بەوەدا کە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر گەورەکانیش هەیە، بەو پێیەی کاریگەری نەرێنی لەسەر بیرەوەری کارکردن دەبێت کە بە بیرەوەری کورتخایەنیش ناسراوە، دواتر مرۆڤ تووشی خراپی تەرکیز و کاردانەوەی خاو دەبێتەوە.