كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هەولێر.. قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی رۆشنبیری کۆتایی هات

 

بەگوژمەی زیاتر لە 214 ملیۆن دینار پڕۆژەی قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی رۆشنبیری شاری هەولێر کۆتاییهات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25/9/2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بڵاویکردووەتەوە: "بە گوژمەی 214 ملیۆن و 890 هەزار و 500 دینار کارەکانی پڕۆژەی قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی رۆشنبیری کۆتایی پێ هات، کە لەسەر داهاتی 15% ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ کراوە، درێژی شەقامەکان 1270 مەترە بە ڕووبەری 15٫130مەتر قیرتاو کردن".

ئەوەشی خستووەتە روو: "وێڕای تەواوبوونی ئەم شەقامانە کارکردن لە چەندین شەقام و کۆڵانی دیکەی ئەم گەڕەکە بەردەوامە".