سوپای پاسداران داوا لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات لە بنکە و بارەگای حزبە بەرهەڵستکارەکانیان دوور بکەنەوە
کەمێک پێش ئێستا سوپای پاسداران لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد کە ئۆپەراسیۆنێک لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و داواش لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات لە بنکە و بارەگای حزبە بەرهەڵستکارەکانیان دوور بکەنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ تۆپخانهكانی سوپای ئێران بەچڕی ناوچهكانی، "بەربزین، گۆڕی سایە و کوێستانی هۆڕنێ" له ناوچهی سیدهكان، له سنووری ئیدارهی سهربهخۆی سۆران تۆپبارانکرد.