كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گەنجێكی رووسی لە پەخشێكی راستەوخۆدا ئاگری چێشتلێنەری ماڵەكەی بۆ مانگێك بە داگیرساوی دەهێڵێتەوە

لە میدیاكانی رووسیا و ئەورووپادا هەڵوێستی گەنجێكی رووسی بووەتە جێی باس، كە لە ڕێگەی داگیرساندنی ئامێری چێشتلێنەرە غازییەكەیەوە بۆ ماوەی مانگێك بەبێ كوژاندنەوە و پەخشكردنی لە پەخشی راستەوخۆدا، هەوڵ دەدات سووكایەتی بە دۆخی ئەورووپاییەكان بكات كە بەدەست گرانبوونی نرخی غازەوە دەناڵێنن.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئێستا ئەورووپاییەكان چاوەڕێی هاتنی زستانێكی سەختی بێ غاز دەكەن.

گەنجە رووسییەكە لە پەخشەكەیدا ئاشكرای كردووە كە بۆ یەك مانگ هەڵكردنی بەردەوامی ئەم چێشتلێنەرە غازییە، كەمتر لە یەك دۆلار و نیو كرێ و پارەی غازی داوە.

جێی باسە ئێستا لە رووسیا غاز لە هەموو شتێك هەرزانترە، بەتایبەتی كە چیتر رووسیا غاز هەناردەی وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا ناكات، بۆیە هەر ماڵێكی رووسیا بە تەواوی بۆ یەك مانگ لە نێوان دوو تا سێ دۆلار كرێی بەكارهێنانی غاز دەدەن.