كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

زانیاریی نوێ لەبارەی کەشوهەوا راگەیاندرا

 

شارەزایەکی بواری کەشناسی لە هەرێمی کوردستان چەند زانیارییەکی گرنگی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەماوەکانی ئاییند خستە روو.

ئەمڕۆ پێنجشەمە 22/92/2022، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: "ناسەقامگیری کەشوھەوا تاوەکوو کاتە جیاوازەکانی شەو لەناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، کەرکووک، ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر بەردەوامی دەبێت و جار جار ھەورە بروسکە چالاک دەبێت لەگەڵ تاوە باراندا".

ئەوەشی خستووەتە روو: "لەناوچەکانی دیکەدا حاڵەتەکان لاوازن، بەگشتی سبەی ھەینی 23/9/2022، کەشی ھەرێمی کوردستان سەقامگیر دەبێتەوە و پلەکانی گەرماش تاوەکوو ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو 26ی مانگ زیاتر بەنزمی و جێگیری دەمێنێتەوە دوابەدوای ئەوە بەرزبوونەوە لە پلەکانی گەرما دەبێت".

هەروەها ئاماژەشی بەوەداوە: "سەبارەت بە بارانی نوێ ئەگەر ھەیە لەسەرەتای مانگی ئاییندەدا لە مەودای رۆژانی 3 بۆ 6ی مانگ حاڵەتێکی لاوازی ناسەقامگیری کەشوھەوا لەناوچەکانمان دەستپێبکاتەوە".