كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

شاژنی كۆچكردووی بەریتانیا نامەیەكی نهێنی لە دوای خۆی جێهێشتووە

شاژن ئەلیزابێسی دووەم شاژنی كۆچكردووی بەریتانیا نامەیەكی نهێنی لە دوای خۆیدا بەجێهێشتووە و داوای كردووە تا 63 ساڵی تر نەكرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە تۆڕی هەواڵی "سكای نیوز"ی بەریتانی بڵاوی كردەوە شاژن ئەلیزابێسی دووەم بەر لە كۆچكردنی، نامەیەكی نهێنی بۆ هاووڵاتییانی شاری سیدنیی ئوسترالیا بەجێهێشتووە و نامەكە لەناو یەكێك لە ناودارترین كۆشكەكانی سیدنی پارێزراوە، چونكە شاژنی كۆچكردوو داوای كردبوو نامەكە تا ساڵی 2085 نەكرێتەوە.

ئەمڕۆ میدیاكانی جیهان باسی زۆریان لەبارەی ئەم نامەیە ورووژاندووە، بەتایبەتی لەبارەی ئەوەی داخۆ دەبێ ناوەڕۆكی نامەكە چی بێت؟ بۆچی شاژن داوای كردووە تا 63 ساڵی تر نەكرێتەوە؟