كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە كەركووك ئۆتۆمبێلێك گەنجێكی شێلا و هەڵهات

ئەمڕۆ لە شاری كەركووك ئۆتۆمبێلێك گەنجێكی شێلا و بە سەختی برینداری كرد، دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، شۆفێرەكەش هەڵهات.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، لەسەر جوتسایدی سەرەكیی گەڕەكی پەنجاعەلیی شاری كەركووك، ئۆتۆمبێلێك لە گەنجێكی داوە و بەسەختی بریندار كردووە، پاشان شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە هەڵهاتووە.

گەنجەكە تەمەنی 41 ساڵ بووە بە ناوی ڕێبوار ستار کەریم، دانیشتووی گەڕەکی باروتخانە بووە.

دوای ئەوەی گەنجەكە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی ئازادیی شاری كەركووك و بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لەژێر چاودێری پزیشكدا دەبێت، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گەنجەكە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گیانی لەدەست دا.