كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک دەکەوێتە کار

 

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە بەم زووانە وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک بە توانایی بەرهەمهێنانی 37 مێگاوات کارەبا دەکەوێتە کار.

ئەمڕۆ دووشەممە 15/8/2022، وەزارەتی کارەبا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بۆ بەگەڕخستنی و چاکسازیی و بەڕێوەبردنی وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک، گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای میدل ئیست پاوەر واژوو کرد".

ئەوەش خراوەتە روو: "وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک بە توانایی بەرهەمهێنانی 37 مێگاوات بەم زووانە دەکەوێتە کار و بە تۆڕی نیشتمانیی کارەبا دەبەسترێتەوە".

ئاماژە بەوەش دراوە کە وەزیری کارەبا داوای لە کۆمپانیایەکە کرد پابەندی رێنوێنیی و ڕاسپاردەکانی وەزارتی کارەبا بێت و وەزارەتیش هەموو ئاسانکارییەکی بۆ فەراهەم دەکات.