لەسەر بودجەی تەرخانکراوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کۆڵان و شەقامەکانی دوو گەڕەکی سەنتەری ناحیەی سیدەکان سەربە قەزای سۆران، کۆنکرێت و قێڕتاو دەکرێن.
عەبدولقادر حاجی ئەکرەم، سەرۆکی شاروانیی ناحیەی سیدەکان، سەر بە قەزای سۆران، به (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، "لە درێژەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بودجەی تەرخانکراوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسەنتەری ناحیەی سیدەکان لە قوناغی جێبەجێ کردنن".
گووتیشی، "ئەو پڕۆژانەی ئیستا لەقۆناغی جێبەجێ کردنن، بریتین لە پڕۆژەی قێڕتاو کردن و کۆنکرێت کردنی گەڕەکی فەرمانبەران، هەروەها پڕۆژەی گەڕەکی برادۆست لە تەندهردایە و لەماوەیەکی نزیک دەست بە کارەکانی دەکرێت".
ئاماژهی بهوهش كرد، "گوژمەی جیبهجێ كردنی ئەم پڕۆژانە بریتییە لە 500 ملیۆن دینار".