كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێن

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، چوار پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌ گوژمه‌ی نزیكه‌ی 126 ملیۆن دینار له‌ سنووری پارێزگای دهۆك ئه‌نجام ده‌دات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/8/2022، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار،راگه‌یاندراوێكی بڵاو ركده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی نیشان دا بە خەرجكردنی گوژمەی 125،923،000 دینار، بە مەبەستی جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری شاری دهۆك.

گوژمەكە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و لەسەر پلانی ساڵی 2022، بە مەبەستی جێبەجێكردنی چوار پرۆژەیەی خزمەتگوزاری نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام خەرج دەكرێت، كه‌ بریتین له‌:

- نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند شه‌قامێك له‌ سنووری شاره‌وان رۆژهه‌ڵات/ قۆناغی یه‌كه‌م.
- كردنه‌وه‌ی و قیرتاوكردنی شه‌قامێكی 15 مه‌تری.
- نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی و كۆنكرێتكردنی چه‌ند شه‌قامێكی نزیك باخچه‌ی چیمه‌ن.
- نۆچه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند شه‌قامێك له‌ سنووری شاره‌وانیه‌ڕۆژهەڵات/ قۆناغی دووه‌م.