كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

فیشەكێكی كوێری سەربازێكی عێراق بەر چاوی كوردێكی دووبز دەكەوێت

ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتییەکی کورد لە قەزای دووبز بە فیشەکی سەربازێکی سوپای عێراق بریندار بوو.

لە گەڕەکی هەوارەبەرزەی قەزای دووبزی ڕۆژئاوای کەرکووک، بەهۆی تەقەی هەڕەمەکیی سەربازێکی سوپای عێراق، هاووڵاتییەکی كورد لەناو باخەکەیدا بریندار بوو.

لە كاتێكدا هاووڵاتییەكە سەرقاڵی کارکردن بووە لە ناو باخەكەی، گوللەیەك بەر چاوێكی كەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.