ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە سنووری پارێزگای كەركووك، دوو كەس لە ئاوی زێی بچووكدا خنكان، تەرمی یەكێكیان دەرهێندراوە و تەرمی كەسەكەی تر هێشتا نەدۆزراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە ئاوی زێی بچووك، لە نزیك پردی سەدر ئەلنەهری لە سنووری قەزای حەویجە، دوو كەس لە كاتی مەلەكردندا خنكان، پاشان تەرمی یەكێكیان لەناو ئاوەكە دەرهێندرا، بەڵام تەرمی كەسەكەی تر هێشتا نەدۆزراوەتەوە و لە هەمان شوێن كەسێكی تر لە خنكان ڕزگار كرا.
ئەوەش زاندراوە كە ئەو كەسانەی لە ناو ئاوەكەدا خنكاون خەڵكی سنووری قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركووكن.