ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هەینی له قه‌زاى شه‌قڵاوه پۆلیسێك به‌هۆى ته‌زووى كاره‌باوە گیانى له‌ده‌ست دا.
موحسین قەسرۆكهیی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی شه‌قڵاوه به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ ئێواره نه‌ریمان عەزیز ته‌مه‌ن 37 ساڵ كە مفەوزی پۆلیس بوو له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رمه‌یدان لە شه‌قڵاوه، به‌هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌باوە له‌ناو باخه‌كه‌ی له گوندی كه‌وه‌رتیان، گیانی له‌ده‌ست دا.
گوتیشی دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی گوازرایه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری شه‌قڵاوه، به مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانەی پزیشكی دادی هه‌ولێر كرا.